هۆتێلێک خزمەتگوزارییەکی سەیر پێشکەش دەکات



وێستگە نیوز-

هۆتێلێکی تورکی بڕیاریداوە خزمەتگوزارییەکی سەیر پێشکەش بەو کەسانە بکات کە تێیدا دەمێننەوە.

خزموتگوزارییەکەی ئەو هۆتێلە بریتیە لە پێشکەشکردنی ژوورێکی تایبەت کە سەردانکەری هۆتێلەکە دەتوانێت کەلوپەلی شوشە و ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی تێدا بشکێنێت.

ئەو هۆتێلە دەکەوێتە شاری ئالانیای تورکیا و خاوەن بیرۆکەکەش رایگەیاندووە ئامانج لەو کارەی ئەوەیە سەردانکەرانی پەستانی دەروونیان لەسەر کەم ببێتەوەو نیگەرانی لە مێشکیاندا نەهێڵن و توڕەییان بەتاڵ بکەنەوە.

ئەو ژوورەی لە هۆتێلەکەدا بە کەسەکە دەدرێت ناونراوە " ژووری توڕەیی-rageroom" و کەسەکە دەتوانێت شوشە و کەرەستەی کارەبایی و ئەلیکترۆنی تێدا بشکێنێت، کەسەکەش دەبێ جلوبەرگی تایبەت و سەلامەت بپۆشێت بۆ ئەوەی جەستەی زیانی پێنەگات.

خاوەن هۆتێلەکە رایگەیاندووە ئەم بیرۆکەیە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانە پێشکەش دەکرێت کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 38 ساڵی-دایە.

ش . ر


PM:05:05:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت