زیاتر لە چوار مانگە كادرێكی تەڤگەری ئازادی لای پارتی دەستگیر كراوە



وێستگە نیوز
ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی تەڤگەری ئازادی ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لەڕێگەی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانەو داوای ئاشكرا كردنی چارەنوسی كادرێكیان دەكەن كە چار مانگە لای پارتی دەستگیر كراوە.

تاران حسێن، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی تەڤگەری ئازادی، ئەمڕۆ یەكشممە لە میانی گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دەستگیركردنی (ئیدریس سەلیم) كە وەك خۆی دەڵێت ماوەی چوار مانگە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستگیر كراوە ڕایگەیاند " لەكاتی چونی بۆ شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە و ماوەی چوار مانگ و 15 رۆژە تائێستا رێگامان پێنەدراوە سەردانی بكەین، هەروەها رێگاش نادرێت لەلایەن پزیشكەوە چارەسەر وەربگرێت".

تارا وتیشی"ئەو هەڤاڵەی ئێمە زیندانیی پێشوی رژێمی بەعسە و كەمئەندامی سەنگەریشە، تەمەنی لە 60 ساڵ زیاترە ناكرێت، كە زیندانی سیاسی سەردەمی بەعس بوبێت و ببێتەوە بەزیندانی سیاسی دەسەڵاتی كوردیش، بۆیە ئیدانەی ئەو پێشلكاریانە دەكەین كە بەرانبەر بە مافی مرۆڤ و تەڤگەری ئازادی دەكرێت لەكاتێكدا تەڤگەر پارتێكی سیاسی رێگاپێدراوە لەتەواوی عیراقدا، ئێستاش داواكارین پەرلەمان كار بۆ ئازادكردنی بكات".


PM:04:58:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت