ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی تەقەكەرەكەی لقی چواری پارتی ڕاگەیاند



وێستگە نیوز
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە 48 سەعاتدا كەسی تەقەكەر لەگەڵ هاوكارەكەی دەستگیربكرێن و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە، تێیدا لەبارەی ئەو كەسانەی تەقەیان لەبارەیگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد لە شاری سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت"جگە لەدەستگیركردنی تەقەكەرەكەو هاوكارەكە، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە".

دەقی راگەیەندراوەكە:

دوای ئەوەی لەشەوی 19 لەسەر20ی 9ی 2019، سەعات 11:45 دەقیقە لەڕووداوێكیدا چەند گوللەیەك ئاڕاستەی بینای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەقامی سالم كرا هێزەكانمان بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و رێنمایی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی راسپێردران بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە 48 سەعاتدا كەسی تەقەكەر لەگەڵ هاوكارەكەی دەستگیربكرێن و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە.

جگە لەدەستگیركردنی تەقەكەرەكەو هاوكارەكە، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە.

دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كەسەكان سەربەخۆ ئەو كارەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.


PM:04:19:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو