ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێن.
هەر بەپێی ئەو خشتەیە، رۆژی دووشەممە 23ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی، رۆشبنیری، ئاوەدانکردنەوە، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆف، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.
ئەو مووچەیە کە دابەش دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 و حەوتەم مووچەیە کە بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.
رۆژی8ی ئازاری 2019، حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتنی بە سیستەمی پاشەکەوت راگەیاند و مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
هــ. ر
AM:09:14:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت