بە وێنە.. شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی کلتورە جیاوازەکان لە رانیە
دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە
وێستگەنیوز-
ماوەی دوو رۆژە چالاکیەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی کلتورە جیاوازەکان لە رانیە بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش سێیەم رۆژ و دوا رۆژی فێستیڤاڵەکە دەبێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا 16 گروپی هەشت وڵاتی جیاواز بەشداری دەکەن و بە گۆرانی و میوزیک و سەما و نمایشی کلتوری، نەریتی وڵاتەکانیان بۆ بەشداربووان و ئامادەبووان نمایش دەکەن.
خالید قادر، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی ئاڵوگۆڕی کلتورە جیاوازەکان بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، گروپەکان لە هەریەک لە وڵاتانی مەغریب، میسر، هیندستان، ئێران، عیراق، گروپێکی هاوبەشی مەکسیک و ئەمریکای لاتین هەروەها حەوت گروپیش لە باشوری کوردستان بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
وتیشی، لە 19 ی ئەم مانگەوە فێستیڤاڵەکە دەستیپێکردووەو ئەمڕۆش 21 ی مانگ دوا رۆژی فێستیڤاڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەوانە چالاکیەکانی فێستیڤاڵ لە پارکی دەروازەی راپەڕین لە شاری رانیە لە کاتژمێر8 ی شەو تا 12 ی شەو بەڕێوەدەچن.
ش . ر
PM:05:45:21/09/2019
ئهم بابهته 6892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت