پارتی بەفەرمی وەڵامی یەكێتی دایەوە



وێستگە نیوز

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای فەرمی حزبەكەی لەبارەی ەرووداوەكانی ئەمدواییانەوە لەگەڵ ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات، نابێت هەندێك روداو كاریگەرییان لەسەر یەكڕیزی نێوان پارتی و یەكێتی هەبێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گرژییەكانی نێوان حزبەكەی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ووتی"ئەو دۆخەی كوردستان و ناوچەكەی تێدایە، دەخوازێت كە هەندێك بابەت تێپەڕێنین كە ئەو روداوانە بەشێوازێك رەفتاریان لەگەڵ بكەین كە هەم وا بكەین جاری تر دوبارەنەبنەوەو نەبنە هۆی دروستكردنی رێگر لەبەردەم یەكڕیزی و تەبایی نێوخۆیی نێوانمان".

ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەڵوێستی خۆیان لەسەر كێشەكان گەیاندۆتە یەكێتی و ئومێد دەكەن كە هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ رونەدات و ئەوەشی بە میدیای فەرمی حزبەكەی ووتوە"دەبێت ئێمە هەمو لایەكمان لەوە بەرزتربین كە نەهێڵین ئەم كێشانە كاریگەریان لەسەر رەوتی پێشكەوتنی رەوتی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن بكەن".


PM:05:42:21/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 26680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت