ڤیدیۆ.. هانی گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە



وێستگە نیوز- 

خانمە هونەرمەندی دیاری کورد هانی گۆرانیە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.

گۆرانیە نوێیەکەی هانی بە ناوی "شەو" کە هاوکات کاری ڤیدیۆکلیپیشی بۆ کراوە شیعری شاعیری بەناوبانگ و کۆچکردووی کوردستان هێمن موکریانیە و کاری میلۆدی لەلایەن ئارش سەلامی بۆ ئەنجامدراوە.

گۆرانی شەو پێشتر بە چەند ستایلێکی جیاواز لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە وتراوەتەوە دیارترینیان بە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا بوو کە بەشێوەی مەقام وتوێتیەوە.

دابەشکردنی میوزیکی گۆرانی "شەو" بە دەنگی هانی لەلایەن  سیامەند  کە کوڕی هانی خۆیەتی ئەنجامدراوە، کاری ڤیدیۆ کلیپیش سەعیدی محەمەدی ئەنجامیداوە.


خانمە هونەرمەند هانی زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەریە، یەکەم ئەلبومی لە ساڵی 2009 بڵاوکردەوە بە ناوی ساندرێلا، بە ستایلی ئەلتەرناتیڤ کاردەکات، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هەوادارێکی زۆری هەیە.

ش . ر


PM:09:15:20/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 4536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو