تۆ پێتوایە هێندەی ئەم پیاوە بە بەخت بیت؟



وێستگە نیوز-
 
ئەگەر تۆ پێتوایە لە ژیانتدا لەم پیاوە ئەمریکیە بەبەختتریت رەنگە هەڵە بیت، ستیو ماکدۆناڵد، پیاوێکی ئەمریکیە تا ئێستا دوو جار لە نەخۆشی شێرپەنجە چاک بووەتەوەو لە یانسیبیشدا چوار ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بردووەتەوە.


ستیو ماکدۆناڵد، لە ویلایەتی ئۆریگۆن-ی ئەمریکا ژیان بەسەردەبات و لە ژیانیدا دوو جار رووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجە بووەتەوە، هاوکات هەرگیز هیوای ئەوەی لەدەستنەداوە ببێتە یەکێک لە دەوڵەمەندەکان.

ماکدۆناڵد ماوەیەکی درێژ بەدەست شێرپەنجەوە ناڵاندوویەتی، هەموو هەفتەیەکیش کارتی یانسیبی کڕیوەو بەردەوامیش لای هاوسەرەکەی باسی بێبەختی خۆی کردووە بەڵام هەموو کات هاوسەرەکەی بە قسەکانی ئومێدی پێبەخشیوە تا ئەوکاتەی چوار ملیۆن 600 هەزار دۆلاری بردووەتەوە.

ستیو ماکدۆناڵد، بە میدیاکانی وتووە، " من کەسێکی زۆر بەبەختم دوو جار بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتووم و ئێستاش خەڵاتێکی پارەی زۆرم لە یانسیبدا بردووەتەوە، ئەمە شتێکی باوەڕپێنەکراوە".

ش . ر 


AM:11:34:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو