به‌كارهێنه‌ران گاڵته به ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر دیزاینه نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن 11 تێنه‌په‌ڕی تا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گاڵته‌یه‌كی زۆریان پێكرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م ئایفۆنه نوێیه سێ كامێرا هه‌یه.
زۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ئایفۆه نوێیه‌كه پێكه‌نیون و یه‌كێك به ته‌باخی سێ چاو یه‌كێكی دیكه‌ش مه‌كینه‌ی ریش تاشیتی سێ ده‌م وه‌سفیان كردوه، چه‌ند به‌كارهێنه‌ریێكی دیكه‌ش وتویانه كامێرا‌كان ده‌ڵێی ئیمۆجییی ناو چاتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
به‌مدواییه كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند كه نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن 11 و ئایفۆن 11 پڕۆ و ئایفۆن 11 پرۆ ماكس به شه‌ش ره‌نگی جیاواز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندوه كه خوازیاران ده‌توانن له‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئه‌یلوله‌وه داواكاریی پێوه‌خشت بۆ ده‌ستخستنی مۆبایله نوێیه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن، له هه‌ینیی داهاتوش 20ی ئه‌یلول ئایفۆنه نوێیه‌كه له بازاره‌كاندا به‌رده‌ست ده‌بێت كه نرخه‌كه‌ی 802 دۆلاره.
PM:08:26:13/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت