سزای له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانی تارقی به‌قاڵ ده‌ركرا
تارقی بەقاڵ، فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانیدا، بڕیاری له سێداره‌دان بۆ بكوژرانی تارقی به‌قاڵ ده‌ركرا.
تاریقی به‌قاڵ، رۆژی 18ی مانگی 12ی 2018 دوای چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵ ئیتر نه‌گه‌رایه‌وه‌و دواتر ئاسایشی سلێمانی دوای ده‌ستگیرکردنی باندێک ته‌رمه‌که‌یان دۆزییه‌وه.
تارق رۆستەم، تەمەنی 39 ساڵ و خێزاندار بوو و خاوەنی چوار منداڵ و دە خوشک بوو، لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کاری میوە و سەوزە فرۆشی کردووە.
رۆژی 7ی نیسانی2019، باندێکی سێ کەسی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییه‌وە دەستگیرکران کە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامدابوو دانیشیان بەوەداناوە هەریەکە لە تارقی بەقاڵ و مەریوانی دارا رەزایان کوشتووە.
رۆژی 27ی ئابی 2019، یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی بکوژانی تاریقی به‌قاڵ لە دادگای سلێمانی بەرێوەچوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵه‌وه بۆ سه‌ر بكوژه‌كان، دادگا دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ئەمرۆش دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد.
هــ. ر
AM:11:20:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 9392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت