پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
وێستگه نیوزـ
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، فرسه‌ت سۆفی به ده‌نگدانی ئاشكرا وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دوای خستنه‌ڕووی سیڤی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگی 27 ده‌نگ له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا فرسه‌ت سۆفی وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ولێر له 1923ه‌وه بووه‌ته پارێزگار و به هه‌ڵبژاردنی فرسه‌ت سۆفی، وه‌ك 41ه‌مین پارێزگار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر دوای ئەوەی کە بۆ ماوەی نزیکەی 15 ساڵ لە پۆستی پارێزگاری شارەکەدا مایەوە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی بڕیاریدا بە لابردنی نەوزاد هادی و دانانی فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر.
فراکسیۆنی پارتی، تاکە فراکسیۆن دەبێت کە ئەو کاندیدەی دەبێت ئەویش فرسەت سۆفییە کە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە. فراکسیۆنەکانی دیکە هیچ کاندیدێکیان نەبوو.
گۆڕینی پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ گۆرانکاری کردن لەپۆستە باڵاکانی وەک پۆستی بریکاری وەزیرەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقامەکان.
چاوەڕوان دەکرێت دوای گۆڕینی پۆستی پارێزگار پۆستەکانی دیکەی شاری هەولێر گۆڕانکاری تیادابکرێت.
AM:11:09:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت