یه‌كێتی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵه‌به‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی كشانه‌وه له رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رێككه‌وتنیان كردوه‌و به‌وه‌شه‌وه پابه‌ندن.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵه‌به‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: یه‌كێتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رێككه‌وتنی نه‌كردووه تا لێی بكشێته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رێككه‌وتوون و پابه‌ندن پێوه‌ی.
وتیشی: "دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، تا ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵنه‌بژێردرێت پۆسته‌كان له كوێ ده‌نگیان پێبدرێت".
لای خۆیه‌وه نزار مەحمود، بەرپرسی مەکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاندوه، تا ئێستا یەکێتی بەشێوەیەکی فەرمی بە لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجەی نەوتووە کە پاشگەز بوونەتەوە، ئەگەر بەڕاستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێز لە واژووی خۆی نەگرێت و پەشیمان بووبێتەوە، ئەوە بێگومان کارێکی خراپ دەکات.
ئه‌وه‌شی وتووه: "بێگومان پێویستە سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی کۆببینەوە و هەڵوێستی جدیمان هەبێ و لایەنی کەمتەرخەم کە یەکێتی نیشمانی کوردستانە، بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەین و بەخەڵکی بڵێین ئەوەتا یەکێتی نیشتیمانی لەو رێککەوتنەی پاشگەز بووه‌تەوە، کە کەسی یەکەمی حزبەکەی لە شارەکە واژووی کردووە، بەڵام ئەوەستین تا ئەوکاتەی کە یەکێتی بەفەرمی سەرجەم لایەنەکان ئاگادار ئەکاتەوە".
هــ. ر
AM:11:04:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت