ژنێك به‌هۆی خۆسووتاندنه‌وه گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه گیانی لە دەستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: دوێنێ چوارشەممە 11ی ئه‌یلولی 2019، ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی بەیانە مام کەریمی، بە هۆی سووتانەوە لەنه‌خۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
ئه‌وه‌شی وتووه: بەیانە مام کەریمی، کە دایکی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانیشە، دوو رۆژ پێش ئێستا بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه لانیکەم 95 ژن لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
AM:08:39:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت