"بهرپرسی چاوچنۆك بە بازرگانیی نەوت و دەرمان تێرنەبوون، خوێندنیشیان کرد بە پاره"
كازم فاروق، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ
وێستگه نیوزـ
سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی كوردستان دهڵێت ئهمساڵ تهنها 35%ی خوێندكاران و قوتابیان له زانكۆ و پهیمانگاكان به خۆڕایی وهردهگیرێن، "مەسئولی چاوچنۆكیش بە تیجارەتی نەوت و دەرمان تێرنەبوون، خوێندنیشیان کرد بە تیجارەت".
كازم فاروق، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی كوردستان راگهیاندوه: ئەمسال تەنها 35%ی خوێندکاران و قوتابییان بە خۆڕایی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن، بەپێی ئەوەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵاش ڕایگەیاندوه، 24،784 کورسی لە زانکۆی حکومی (بەخۆڕایی) و 10،514 کورسی لە زانکۆی حکومی پاراڵێڵ (بە پارە) و 11،577 کورسی لە زانکۆی حکومی ئێواران (بە پارە) و 23،714 کورسی لە زانکۆی ئەهلی (بە پارە)یه.
سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ رونیكردوهتهوه و دهڵێت: "کەواتە حکومەت تەنها ٣٥%ی کورسی خوێندن بەخۆڕایی بۆ خوێندکاران دابین دەکات و 65%ی خوێندکاران دەبێت لەم دۆخە سەختەدا پارە بدەن بۆئەوەی شەهادەیەك بەدەست بهێنن. نازانم ئەمە ناوبنێم پلان یان پیلان؟"
راشیگهیاندوه: "لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەپەرلەمان هاوارمان کرد تکایە بەسە هەموو شتێک لە خوێندکار کراوە بە پارە، شەرمە لە وڵاتی نەوتدا کوڕ و کچەکانمان پارە بدەن بۆئەوەی شەهادەیەک بەدەست بهێنن."
كازم فاروق گلهیی له وهزارهتی خوێندنی باڵا كردوه و رایگهیاندوه: "مەسئولی چاوچنۆك بە تیجارەتی نەوت و دەرمان تێرنەبوون، خوێندنیشیان کرد بە تیجارەت و پارە، وەزارەتیش لەباتی ئەوەی لەبەرەی خەڵک بێت، کەچی گیرفانی بەتاڵی خوێندکارەکانمان دەخاتە بەر چنگی تیجارەتی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلیەکان."
AM:12:00:12/09/2019
ئهم بابهته 4028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت