كه‌لار.. ئۆتۆمبیلێك خۆی به‌ ئۆتۆمبیلی كامێرای هاتوچۆدا كێشا


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند ئۆتۆمبیلێك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ كامێرای تایبه‌ت به‌ تۆماركردنی تیژڕه‌ویی هاتوچۆ لابدات، كۆنتڕڵی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی به‌ دوو ئۆتۆمبیلی دیكه‌ و ئۆتۆمبیلی هاتوچۆدا كێشاوه‌.

هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: روداوه‌كه‌ ئه‌مشه‌و لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری رویداوه‌ و  شۆفێری ئۆتۆمبێلێک ویستویه‌تی خۆی له‌ کامێرای هاتوچۆ لابدات، به‌ڵام كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و زیان بەسێ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ گه‌یاندوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ جۆری نیسان سێنترا بووه‌ كه‌ به‌ خێراییه‌كی زیدا رۆیشتووه‌، دوای ئەوەی شۆفێرەکە ویستویەتی خۆی لەکامێرای هاتوچۆ لابدات، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تر دا لەجۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان سەنی، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلی کامێرای هاتوچۆ گەیاندووە.

 بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە تیمی هاتوچۆی ناحیەی ڕزگاری لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردوە، جگەلەزیانی مادی زیانی گیانی تێدا نەبوو.


PM:11:29:11/09/2019
















ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو