ئه‌رسه‌لان بایز پۆستێكی نوێی پێدرا
ئه‌رسه‌لان بایز
وێستگه نیوز –
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری دا ئه‌رسه‌لان بایز بكرێته سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوونی یه‌كێتی.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به نووسراوی ژماره 24-ب/ج له 11ی ئه‌یلولی 2019 بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
له نووسراوه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئیمزای كردووه، ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوونی یه‌كێتی دیاریكراوه.
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
PM:06:22:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت