سه‌مایه‌ك بۆ ماته‌مگێڕانی عاشورا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
فیفی عه‌بده، خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاری میسری هه‌ندێك له هه‌واداره عیراقییه‌كانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی توڕه كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی عاشورادا كه عیراقییه‌كان سه‌رقاڵی ماته‌م گێڕانن، گرته‌كه‌ی ئاراسته كردن.
فیفی عه‌بده، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر ئاوازی ره‌حمه ریاز، خانمه گۆرانیبێژی عیراقی سه‌ما ده‌كات.
فیفی عه‌بده له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه نوسیویه‌تی: "سڵاو له منه‌وه بۆ گه‌لی عیراق و ره‌حمه ریازی خانمه هونه‌رمه‌ند.. خۆشمده‌وێت و ئێوه‌شم خۆش ده‌وێت".
به‌ڵام كاتی ئاراسته‌كردنی گرته ڤیدیۆییه‌كه بۆ عیراقییه‌كان نه‌گونجاو بوو، چونكه كات كاتی عاشورا و ماته‌مگێڕانه بۆ ئیمام حسێن، هه‌ربۆیه یه‌كێك له عیراقییه‌كان بۆی نوسیووه: "سوپاس بۆ سڵاوه‌كه‌ت، به‌ڵام ئێمه‌ی گه‌لی عیراق ئێستا له ماته‌مداین بۆ یادی شه‌هید كردنی ئیمام حسێن و ئه‌بو فه‌زل عه‌باس و هاوه‌ڵه‌كانی، هیوادارین به‌شداری له پرسه و ماته‌مه‌كه‌ماندا بكه‌ین و سڵاوه‌كه‌ت له ئه‌هلی به‌یت بكه‌یت، سڵاو بۆتۆش".
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 10ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ماته‌مگێڕان و زیاره‌تكارانی مه‌زاری ئیمام حسێن له‌یادی عاشورا له شاری كه‌ربه‌لا، ژماریه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاشكرایكرد كه 36 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:10:34:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 13080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت