به‌ڤیدیۆ.. دڵی دایك هه‌ڵه ناكات
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا کە بە كاریگه‌ر وەسفکراوە، سه‌گێك سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داروپه‌ردوی ته‌لارێك هه‌ڵبكه‌نێت كه به‌هۆی بارانه‌وه داڕماوه و دڵنیایه له‌وه‌ی به‌چكه‌كانی له‌و شوێنه‌دایه.
له ناوچه‌یه‌كی هندستان به‌هۆی بارانه‌وه ته‌لارێك روخا و تیمه فریاگوزارییه‌كانیش سه‌رقاڵی لابردنی داروپه‌ردوه‌كه‌ی بوون، یه‌كێك له كارمه‌ندانی فریاگوزاری گوێی له سه‌گێك بوو كه لە چاڵێکدا دەکڕوزایەوە و دەوەڕی وەک ئەوەی ئاماژە بدات بە بوونی شتێک لە چاڵەکەدا.
سه‌گه‌كه وه‌ك بڵێی به كارمه‌نده‌كه بڵێت به‌چكه‌كانی له‌و شوێنه‌دایه و سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لەگەڵیدا بچێته ناو ناوی، شته‌كه‌ش هه‌روا ده‌رچوو، دوای گەڕان و هه‌ڵكه‌ندنی زیاتر، به‌چكه‌كانی سه‌گه‌كه لە چاڵەکە هاتنه ده‌ره‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆكه به كاریگه‌ر وه‌سفكراوه و وتویانه ئه‌وه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیی دایكه بۆ رۆڵه‌كانی، ده‌شڵێن دڵی دایك هه‌رگیز هه‌ڵه ناكات و هه‌میشه ئه‌وه‌ی له‌دڵیدایه به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی، راسته.
PM:09:39:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 8200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت