تره‌مپ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ركار لابرد
ترەمپ و بۆڵتۆن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
له جریوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه چیتر پێویستی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی نییه.
تره‌مپ رایگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ زۆرێك له پێشنیازه‌كانی جۆن بۆڵتن هاوڕا نه‌بووه و ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ی ئیداره‌كه‌ی، جیاوازی له‌نێوانیاندا هه‌بووه.
تره‌مپ نوسیویه‌تی: "پرسیاره‌م له جۆن كرد له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، زۆر سوپای جۆن ده‌كه‌م، هه‌فته‌ی داهاتوو راوێژكارێكی نوێ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا دیاری ده‌كه‌م".
بڕیاریشه هه‌ریه‌ك له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جۆن بۆڵتن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن.
PM:07:28:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت