نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلولی 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 58 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 62 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 56 دۆلار و 19 سه‌نت و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 61 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشرا.


AM:08:15:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت