له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له هۆڵه‌ندا 4 كه‌س كوژران و برینداربوون
شوێنی رووداوەکە
وێستگه نیوزـ
له شاری دۆردریخت-ی باشوری هۆڵه‌ندا روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژران و برینداربوون كه دوانیان منداڵن.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا ئاشكرایكرد كه روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019 له ماڵێكدا له شاری دۆردریخت-ی باشوری هۆڵه‌ندا رویداوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون كه دوانیان منداڵ بوون، راشیگه‌یاند كه یه‌كێكی دیكه‌ش له روداوه‌كه برینداربووه.
فاوته‌ر كۆڵف، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری دۆردریخت له جریوه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ێ‌یه‌تیی تویته‌ر، روداوه‌كه‌ی به زۆر مه‌ترسیدار وه‌سفكردوه، بێئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی یان ناوی هێرشبه‌ره‌كه ئاشكرا بكات.
PM:09:56:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت