له گۆڕی ژنێكدا شتێكی سه‌یر دۆزرایه‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
له گۆڕی ژنێكی رووسی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ دوو هه‌زار و 100 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، شتێكی هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن دۆزرایه‌وه.
شوێنی گۆڕی ئه‌و ژنه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به رووسیا كه پێی ده‌وترێت (توڤا) كه ناسراوه به "ئه‌تڵانتسی رووسی"، ئه‌م ناوچه‌یه له ساڵه‌كه‌دا زۆربه‌ی زۆری ژێر ئاو ده‌كه‌وێت ته‌نیا له مانگی ئایار و حوزه‌یران نه‌بێت كه ئاوه‌كه‌ی وشک ده‌بێت و زاناكان له‌م كاته‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و شتی نوێی تیا ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌و شته‌ی كه هاوشێوه‌ی "ئایفۆنه‌ی" و له ناو گۆڕی ژنه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه له راستیدا ئه‌و به‌شه‌یه كه قایشی پێ داده‌خرێت، ژنه‌كه ئه‌م قایشه‌ی له خۆی به‌ستووه، ئه‌م به‌شی قایشه رازێندراوه‌ته‌وه به چه‌ند نقێم و گه‌وهه‌رێكی ده‌گمه‌ن.
هــ. ر
AM:11:03:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 25436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت