ئه‌پڵ سێ گۆڕانکاری سەرەکی له‌ ئایفۆن-دا دەکات

‌ئه‌پڵ سێ گۆڕانکاری سەرەکی له‌ ئایفۆن-دا دەکات

وێستگە نیوز-

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ  سێ گۆڕانکاری سەرەکی لە مۆبایلی ئایفۆن-ی 2020 دا دەکات.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ماشابڵ تایبەت بە تەکنەلۆژیا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە مۆبایلی ئایفۆن-ی 2020  دزەی پێکراوە.

راپۆرتەکە روونی کردووەتەوە ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ سێ گۆڕانکاری لە مۆبایلی ئایفۆن، کە یەکەم گۆڕانکاری بریتیە لە بوونی هەموو تایبەتمەندیەکانی نەوەی پێنجەمی مۆبایلە زیرەکەکان.

گۆڕانکاری دووەمیش کە بۆ مۆبایلەکە زیاد دەکرێت بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی کامێرای مۆبایلەکەیە و جێبەجێکردنی سیستمی زیرەکی دەستکردە تێیدا، گۆڕانکاری سێیەمیش بریتیە لە زیادکردنی قەبارەی لەمسی شاشەی مۆبایلەکە و پشتیوانی لە شاشەی OLED  دەکات.


PM:01:37:08/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو