ئایفۆنیش هاک کرا


 وێستگە نیوز- 

جارێکی دیکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەسەڵاتدارانی چین بە هاککردنی مۆبایلی "ئایفۆن"ی نەیارەکانی تۆمەتبار دەکات. 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەیەکی ئەمریکی کە تایبەتمەندە بە بواری تەکنەلۆژیا ئامانج لە هاککردنی سیستمی ئایفۆنیش ئاشکراکردنی زانیاریە دەربارەی کۆمەڵێک کێشەی ئەمنی لەناو سیستمی کارپێکردنی مۆبایلی ئایفۆن. 

لە پێشتریشدا کۆمەڵێک لە پسپۆڕان لە کۆمپانیای گوگڵ ئەوەیان راگەیاندبوو کە مۆبایلی ئایفۆن بەپێی پێویست پارێزراو نیە کە خەڵک پێیان وایە، هەر بەپێی وتەی ئەو شارەزاییانە زۆرترین حاڵەتەکانی هاک کردن مۆبایلی ئایفۆن لای کەسانی ئەمنی بووە یاخود ئەو کەسانەی لە بەرژەوەندی هێزە ئەمنیەکان کاریان کردووە و بەوپێیەی هاککردنی سیستمی ئایفۆن کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە لێهاتوویی هەیە. 

لە راگەیەندراوێکدا لە مانگی 2 ی ئەمساڵدا  نوسینگەی سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ  رایگەیاندبوو کە رێکاری پێویست دەگرنە بەر و دواتریش کۆمپانیاکە سیستمی IOS ی بڵاوکردەوە کە لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا ئاماژە بەوەدرا کە سیستمێکی پارێزراوەو بەسەر خاڵی لاوازی سیستمی پێشتردا زاڵ ئایفۆن-دا بووە. 



PM:02:52:02/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت