به‌كر عه‌لی؛ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و وشه
وێستگه‌نیوز ـ تایبه‌ت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-9-2019، 26 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی شاعیری گه‌نج به‌كر عه‌لی، كه ته‌واوی ژیانی ته‌رخان كردبوو بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و خزمه‌تكردنی هه‌ژاران.
به‌كر عه‌لی، رۆژی 19\6\1968، له گه‌ڕه‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، به‌هۆی نه‌دارییه‌وه تا پۆلی هه‌شتی بنه‌ڕه‌تی خوێندووه، به‌ڵام ته‌واونه‌كردنی خوێندن ڕێگر نه‌بوو له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی به‌كر عه‌لی به لوتكه و خاوه‌نی چه‌ند ده‌قێكی شیعری بووه، تا خۆشی له ژیاندا بووه نامیلكه‌یه‌كی به‌ناوی" ئه‌و شه‌وانه‌ی له پرچه‌كانت ره‌شتر"ی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "خاك و خۆڵ" بووه كه‌ته‌نها یه‌ك ژماره‌ی لێده‌رچووه.
"به‌كر عه‌لی نوێنه‌ری هه‌ژاران"
پاش راپه‌ڕینی ساڵی 1991، خێزانی به‌كر عه‌لی، كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشن و پارچه‌یه‌ك زه‌وی له حامیه‌ی شاری سلێمانی ده‌كڕن، پاشان هه‌ر خۆیان به به‌رد و پاشماوه‌ی خانووی رووخاوی دیكه، دوو ژوور له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن. له ساڵی 1993 پارێزگای سلێمانی بڕیاری ئه‌وه ده‌رده‌كات خانووه‌كانی حامیه بڕوخێنرێت، هاوڵاتیانی حامیه‌ش كه زۆربه‌یان ئاواره‌كانی شاری كه‌ركوك بوون، رێگه‌ی مه‌ده‌نده‌گرنه‌به‌رو "به‌كر عه‌لی"ش ده‌كه‌نه نوێنه‌ری خۆیان. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كی ئایاری 1994 و له جه‌ژنی كرێكاران له یاریگای سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری ماڵه قوره‌كانی حامییه وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
"په‌یوه‌ندی به‌كر عه‌لی به پارتییه‌وه"
دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی له جه‌ژنی كرێكارانی كوردستان، به‌كر عه‌لی له رۆژی 17-8-1994، له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ده‌گیرێت و ماوه‌ی شه‌ش رۆژ لایان ده‌مێنێته‌وه. به‌پێی هه‌ندێك زانیاری كه ده‌ست "وێستگه نیوز" كه‌وتووه، پاش به‌ربوونی به‌كر عه‌لی په‌یوه‌ندی ده‌كات به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه و داوایان لێده‌كات ژیانی بپارێزن، به‌رپرسانی ئه‌و كاته‌ی پارتیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێده‌ده‌ن بیپارێزن و ماوه‌یه‌كیش له باره‌گاكانی ئه‌و حزبه له شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌مێنێته‌وه.
شه‌هیدكردنی به‌كر عه‌لی
شه‌وی 31-8-1994، پارێزگاری سلێمانی له میدیاكانیه‌وه ئاگاداری هاوڵاتیانی حامیه ده‌كات، ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، چونكه پارێزگاری ئه‌وكاتی سلێمانی سالار عه‌زیز، بڕیاری ده‌ركردبوو له رۆژی 1-9- 1994 ماڵه‌كانی حامییه بڕوخێنرێت. هه‌ر هه‌مان شه‌و كه به‌كر عه‌لی، بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌بیستێت خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه سلێمانی و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن خۆپیشاندانێكی هێمنانه رێكبخرێت دژی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار.
رۆژی 1-9، هاوڵاتیانی حامیه‌ی سلێمانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه رێكده‌خه‌ن له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یان به‌كر عه‌لی، یاداشتێك پێشكه‌شی پارێزگاری سلێمانی بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند پاسه‌وانێك هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌كر عه‌لی ده‌ستگیر بكه‌ن و بیبه‌نه ناو بینای پارێزگا، به‌مه‌ش گرژی دروست ده‌بێت و دوای ده‌رهێنانی له‌ده‌ستی پاسه‌وانه‌كان به‌كر عه‌لی هه‌ڵدێت، پاشان ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و بریندار ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده خۆپیشانده‌ران و هاوڕێیانی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌كر عه‌لی رزگار بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی پارێزگاری سلێمانی به‌كر ده‌گرێت و فیشه‌كێك ده‌نێت به ده‌میه‌وه و شه‌هیدی ده‌كات.
دوای 26 ساڵ له شه‌هیدبوونی، تائێستا دادگا هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی كه‌یسی كوشتنی به‌كر عه‌لی نه‌داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌پاش شه‌هید به‌كر عه‌لی، چه‌ندین رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری دیكه‌ی كورد شه‌هید كراون و رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و گرتن و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن بوونه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌كر عه‌لی كه كراون به گۆرانی
دیوانی "ئه‌و شه‌وانه‌ی له پرچه‌كانت ره‌شترن"
PM:12:12:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت