كۆمپانیای ئه‌پڵ داوای لێبوردن له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات
وێستگه نیوز -
كۆمپانیای ئه‌پڵ دانی به‌وه‌دا نا كه تۆماری هاوكاری ده‌نگی ناسراو به (Siri) سیری گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌سانی سێیه‌م و پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی پاراستنی نهێنییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و بۆ ئه‌وه‌ش داوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌رانی كرد.
رۆژنامه‌ی Financial Times بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه "دوای ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگی (Siri) سیری بۆ كه‌سانی سێیه‌م، سیاسه‌ته تازه‌كانی بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی به‌كارهێنه‌ر خستووه‌ته كار".
ئه‌پڵ له روونكردنه‌وه‌كه‌دا دانی به هه‌ڵه‌كه‌یدا ناوه له‌باره‌ی گوێگرتن له تۆماره ده‌نگییه‌كانه‌وه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه "تایبه‌تمه‌ندێتی مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی مرۆڤه. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته نموونهییهكانماندا ناگونجێت و له‌به‌رئه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین".
پێشتریش ركابه‌ری ئه‌پڵ له ناسینه‌وه‌ی ده‌نگدا ئه‌مازۆن له رێگه‌ی هاوكاری ده‌نگی Alexa ئهلێكساوه گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كان ده‌گرت و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ئهپڵیكهیشنهكهی ده‌دا.
هه‌روه‌ك كۆمپانیای فه‌یسبووكیش گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كانی ماسنجه‌ر ده‌گرت و به‌تێكست و به‌پاره ده‌یدا به‌كه‌سانی سێیه‌م.
PM:04:00:29/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت