یه‌كه‌م وێنه‌ی ڕوونی كه‌شتیی تایتانیك له بنی ده‌ریادا
وێنە رونەکەی کەشتیی تایتانیک
وێستگه نیوزـ
هێشتا چیرۆكی نقومبونی كه‌شتیی تایتانیك سه‌ری زۆرێك له پسپۆڕان و شاره‌زایانی سوڕمانددوه، به‌مدواییه‌ش یه‌كه‌مین وێنه‌ی پاشماوه‌ی كه‌شتییه‌كه له‌بنی ده‌ریادا به‌ڕوونی بڵاوكرایه‌وه کە لە "واقعی گریمانەییەوە" نزیکە.
بۆ زانینی هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی كه‌شتیی تایتانیك كه به گه‌وره‌ترین كه‌شتیی گه‌شتیاری داده‌نرا، كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی Atlantic Productions بڕیاریداوه فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بڵاوبكاته‌وه و ته‌كنه‌لۆجیای ئاستی به‌رزی تێدا به‌كاربهێنێت.
له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌دا كۆمپانیای ناوبراو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه وێنه‌یه‌كی تایتانیكی ده‌ست بكه‌وێت كه زۆر له "واقعی گریمانەییهوه" نزیك بێت تا بزانێت له راستیدا چی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه زه‌به‌لاحه هاتووه.
له‌چوارچێوه‌ی كاركردن له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌دا، كۆمپانیاكه بۆیه‌كه‌مجار چه‌ند وێنه‌یه‌كی زۆر روونی داروپه‌ردوی كه‌شتیی تایتانیكی بڵاوكرده‌وه و زانیایان و پسپۆڕانیش به وێنه‌كه سه‌ریان سوڕما.
تایتانیک کەشتیەکی ھەڵمی گەورەبوو کە لە 14ی نیسانی 1912دا، لە کاتی گه‌شتکردن لە بەندەری ساوتھمتۆن، لە به‌ریتانیاوه بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەتن بە به‌سته‌ڵه‌كێكی سەرئاو کەوتووی نێو دەریا، كه‌شتیه‌كه نقوم بوو و لە ئاکامدا نزیکەی ھەزار و 725 کەس گیانیانلەدەستدا.
15 هه‌زار کرێکار و ئەندازیار له‌دروستكردنی كه‌شتییه‌كه‌دا بەشداربوونه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا بە گەورەترین کەشتی دادەنرا، كێشی تایتانیك 52 ھەزار و 310 تۆن بووه و درێژییەکەی 265 مه‌تر و بەرزییەکەشی 28 مه‌تر بوو.
تایتانیک سێ بزوێنه‌ری گەورەی ھەبوو کە دەیانتوانی خێرایی کەشتیەکە لە یه‌ك كاتژمێردا بگەیەننە 43 کیلۆمه‌تر، لە دروستکردنی کەشتیەکەدا باشترین ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌و سەردەمه و ھەموو رێوشوێنێکی پێویستی دژی نقومبوون لە بەرچاو گیرابوو.
كاتژمێر 11:40 خوله‌كی شەوی 14ی نیسانی 1912، نیگابانی کەشتیەکە ڕایگەیاند کە به‌سته‌ڵه‌كێك لە پێش کەشتیەکەوە لەسەر سەر دەریا دێتە بەرچاو، پێش ئه‌وه‌ش تایتانیک لە کەشتیەکانی دەوروبەریەوە پەیامی بۆ ھاتبوو کە ئەو شوێنە مەترسیدارە و پڕە لە پارچەسەھۆڵی کێوئاسا.
خودی دەزگای ئیمینی تایتانیکیش چەندجار هۆشداریی به تاقمی ڕێبەریی کەشتیەکە دابوو لە مەترسیی کێوە سەھۆلینەکانی سەر رێگا و دەوروبەر ئاگادار کردبوەوە، بەڵام وادیارە ئەو ئاگادارکردنەوانە بە جدی نەگیرابوون.
پاش ئەوەی نیگابانهكه ھاواردەکات کە کێوە بەفرێکی گەورە لە پێش کەشتیەکەوەیە، دەستبەجێ لە ژووری کاپتنی کەشتیەکەوە فەرمان دەدرێت تا تایتانیک بەرەو لای چەپ بڕوا تا بەر به‌سته‌ڵه‌كه‌كه نەکەوێت، دوای تێپەربونی 35 چرکە بەسەر فه‌رمانه‌كه‌ی کاپیتاندا، ھیچ شتێك روی نه‌دا و کەشتیەکە ھەروا بە خێرایی 40 کیلۆمیتر لە كاتژمێرێكدا بەرەو به‌سته‌ڵه‌كێكی گەورەی چەند میلیۆن تۆنی دەڕۆیشت. پاش تێپەڕینی 37 چرکە کەشتیەکە دەستی بە سوڕان بەرەو لای چەپ کرد و بە قەراغیدا تێپەرێ.
کاپتن پێی وابوو تایتانیک لە مەترسیەکە نەجاتی بووە. لە پڕ دەنگێکی گەورە لە لای چەپی کەشتیەکە کە خورپە و ترسی خستە دڵی کاپیتان و ھەموو مەلەوانەکان بەرزبوەوە و وتی: "بەڵی تایتانیک به‌ر کێوە سەھۆڵینەکە کەوت"، کاپتن ئیسمیت، کە کاپتنی سه‌ره‌كیی بوو، لە گەڵ ئەو دەنگە بەرزە لە خەو ڕاپەڕی و پرسی چی قەڵماوە؟ پێیان وت کە تایتانیک بەر کێوی سەھۆڵین کەوتوە، مەلەوانەکان وتیان ھەموو بزوێنه‌ره‌كانیان خامۆش کردووه، بەمجۆرە خێڕایی کەشتیەکە کەم کەم ھاتە خوار و سەرەنجام وەستا.
کاپتن پرسی دەرگاکان داخراون؟ وەڵام درایەوە کە ھەموو دەرگاکان داخراون، تۆماس ئیندرۆز، کە دیزاینەری تایتانیک بوو، بۆخۆی یەکێک بوو لە تاقمی فەرماندەیی تایتانیک، کاپیتان ئیسمیت، وتی بەشەکانی 1،2،3،4،5 پڕبوون لە ئاو. ئەوە واتای چی؟ تۆماس بە ڕەنگێکی ھەڵبزڕکاو وتی ئەوە مانای وایە تایتانیک خەریکە نقوم دەبێت، كاپتن پێی وت: ئاخر ئەتۆ دەتوت تایتانیک ھەرگیز نقوم نابێت؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: "بەڵێ من وتم ئەگەر بەشەکانی یەکەم و دووەم و سێھەم پڕ بن لە ئاو نقوم نابێت و تەنانەت ئەگەر بەشی چوارەمیشی پڕ بێت." ئه‌وه‌ش وایكرد كه دواجار كه‌شتییه‌كه نقوم بێت.
PM:03:55:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت