وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق "پۆليسی كۆمه‌ڵگه‌یی" له مۆڵه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
مۆڵێک لە بەغدا
وێستگه نیوزـ
بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی گێچه‌ڵكردن به خانمان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاندوه جۆرێك له پۆلیس به‌ناوی "پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی" له مۆڵ و سوپه‌رماركێته‌كانی به‌غدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی یاسین تاهر یاسری، وه‌زیری ناوخۆ و به سه‌رپه‌رشتیی مه‌یدانیی لیوا سه‌عد موعن، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، مه‌فره‌زه‌كانی "پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی" به‌رده‌وام له مۆڵ و سوپه‌رماركێته‌كانی به‌غدا له ئه‌ركدا ده‌بن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌ركی ئه‌و مه‌فره‌زانه ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانه له دیارده‌ی گێچه‌ڵكردن به خانمان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاشكراشیكردوه كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی چه‌ندین هه‌ڵمه‌تیان له مۆڵه‌كانی به‌غدا كردوه و هاوڵاتیانیان له دیارده‌ی گێچه‌ڵكردن به خانمان هۆشیار كردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه چاودێریی مهفهرزهكان بۆ پاراستنی خانمان له گێچه‌ڵكردن، درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
PM:09:04:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت