رۆژنیوز: له هه‌ولێر په‌یامنێره‌كه‌مان ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
ئاژانسی رۆژ نیوز رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه په‌یامێنره‌كه‌یان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه.
ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019 بڕیار محه‌مه‌د په‌یامنێری ئاژانسه‌كه‌مان له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ئاسایشی تۆپزاوای سه‌ر به هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر ره‌وانه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوێنێ بڕیار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسه‌كه‌مانی ئاگاداركرده‌وه، كه ئاسایشی تۆپزاوا چوونه‌ته ماڵی باوكی و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه، كه سه‌ردانی بنكه‌كه‌یان بكات".
رۆژ نیوز ده‌ڵێت: "سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بڕیار محه‌مه‌د سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه‌ی ئاسایشی كرد و له‌وێوه ره‌وانه‌ی ئاسایشی ناوچه‌ی خه‌بات كرا، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر كرا و كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه (له ئاسایشی هه‌ولێرم، چاوه‌ڕێم مه‌كه)، دواتریش مۆبایله‌كه‌ی داخراوه".
د.تاریق نوری، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌یامنێره‌وه رایگه‌یاندووه كه "بڕیار محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌یه و ئیجرائاتی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
رۆژ نیوز راشیگه‌یاندووه كه "به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بڕیار محه‌مه‌د له شه‌ڕی دژ به داعش-دا به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ییه‌كی پێشمه‌رگه بووه، دواتر له ساڵی 2016 داوایان لێكردووه وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌وام بكات، ئه‌ویش قبوڵی نه‌كردووه و به‌وهۆیه‌وه له‌كار دووریان خستووه‌ته‌وه".
PM:02:08:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت