گه‌وره مافیایه‌كی عیراق ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه له به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر قومارخانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كڕین و فرۆشتن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌ته‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجامداوه و توانیویانه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین مافیای عیراقی ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆسه‌ر مافیاكانی قومار و هۆڵه‌كانی قوماركردن و بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئافره‌ت له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام داوه.
ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانیمان حاجی حه‌مزه شممه‌ری، گه‌وره مافیای عیراق كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه، ده‌ستگیر بكه‌ین و ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانی قوماركردن و له‌شفرۆشی و بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له هه‌ڵمه‌ته‌كه 25 كه‌سی دیكه‌دا ده‌ستگیركراون، كه سه‌ر به‌و گه‌وره مافیایه‌ن و رایانگه‌یاندووه كه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و ناسنامه‌ی ساخته‌یان پێبووه و سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی زۆر له قومارخانه‌كانیان كردووه و مادده‌ی هۆشبه‌رییان به گه‌نجه‌كان فرۆشتووه بازرگانییان به ئافره‌تانه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه ملیۆنان دۆلاریان ده‌ستبكه‌وێت".
ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاندووه كه "له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری قوماركردن و بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ردا".
AM:10:58:06/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت