سۆنی هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پله‌ی سته‌یشن 5 ده‌دات
ئامێری Playstation 4
وێستگه نیوز –
كۆمپانیای سۆنی هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نەوەی پێنجەمی ئامێری PlayStation کە بە(PS5) PlayStation 5 ناو دەبرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ده‌دات.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی واده‌ی راگه‌یاندنی ئامێری پله‌ی سته‌یشن 5ی رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان به پێگه‌ی "وایرد"یان راگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئامێره‌كه له 2020 یان 2021 بخرێته بازاڕه‌وه.
راپۆرتێكی پێگه‌ی "وایرد" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامێری Playstation 5 ته‌نها نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی PS4 Pro نییه، به‌ڵكو ئامێرێكی ته‌واو نوێیه و واقیعیه‌تی زیاتر ده‌درێت به گرافیكی یارییه‌كان له‌ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای Ray-tracing graphicsه‌وه.
بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه له ئامێری یارییه ڤیدیۆییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك توانای نیشاندانی زیادكراوه به روونی 8k كه له كاتی ئێستادا پێشكه‌وتووترین سیستمه.
پڕۆسێسەری ئامێره نوێیه‌كه 8 ناوەکی و 7 نانۆمەتری لە جۆریAMD ی کۆمپانیای Ryzen دەبێت و گرافیک کارتی جۆری AMD ی کۆمپانیای Radeon Nav ی بۆ داده‌نرێت و بیرگەکەشی لە جۆری SSD دەبێت.
راپۆرته‌كه زانیاری ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای ده‌نگی سێ دووری له ئامێره‌كه‌دا خستووه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه هاردوێرێكی پێشكه‌وتوو له ئامێره‌كه‌دا داده‌نێت كه ئه‌زموونێكی جیاواز له ده‌نگه‌كان ده‌به‌خشێت به به‌كارهێنه‌رانی.
له ماوه‌كانی رابردوودا فرۆشی ئامێری PS4، 100 ملیۆن دانه‌ی تێپه‌ڕاند كه تاكه ئامێره ئه‌و ئاسته‌ی تێپه‌ڕاندبێت، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنی ئامێری PS5 له 2020دا فرۆشی ئامێری PS4 كه‌مبووه‌ته‌وه.
شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی ئامێری Playstation 5 له 500 دۆلاره‌وه ده‌ست پێبكات، به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به زیادكردنی باجی گومرگی، نرخی ئامێره‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رزبێته‌وه.
كۆمپانیای سۆنی هۆشداری دا له‌وه‌ی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به زیادكردنی باجی گومركی سه‌ر به‌رهه‌مه چینییه‌كان له سه‌دا 10 بۆ سه‌دا 25، ره‌نگه نرخی ئامێره‌كه به‌رزبێته‌وه.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێك كه كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای چینی ئیمزای كردووه، زۆربه‌ی ئامێره‌كانی پله‌ی سته‌یشن له وڵاتی چین دروست ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:06:53:31/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت