بارزانی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم كۆبونه‌وه‌

‌بارزانی و نەجمەدین کەریم

وێستگه‌ نیوزـ

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد و بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراق و دوا پێشهاتەكانیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 17ی حوزه‌یرانی 2019، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی لە د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك كرد.

به‌پێی میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراق و دوا پێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كراوه‌.

شه‌وی 16/15ی حوزه‌یرانی 2019، نه‌جمه‌دین کەریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، هەر هەمان رۆژ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

شه‌وی سێشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2019، چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی و سه‌رچاوه‌ی جیاجیا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت له‌ لوبنان ده‌ستگیركراوه.


PM:05:00:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت