شەش ئامۆژگاری بۆ پاراستنی ددانەکانت لە ڕەمەزاندا


وێستگە نیوز -


بەگشتی لە مانگی ڕەمەزاندا خاوێن کردنەوەی دەم و ددانەکان کارێکی گرنگە، بەتایبەتی لەکاتی ڕۆژوودا بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆشی لێ نەیەت.

تەندروستی دەم و ددان هێندەی پاراستنی تەندروستی ئەندامەکانی دیکە لەش گرنگە، هەر بۆیە لەکاتی ڕەمەزاندا بەهۆی ئەوەی کەم ئاو و خۆراک دەخۆین، دەم وشک دەبێتەوە و بەکتریا لە دەمدا ئەگەری زیادبوونی هەیە و ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردن و ناخۆشبوونی بۆنی دەم و ددان.

چۆن لەکاتی ڕۆژوو و مانگی ڕەمەزاندا، پارێزگاری لە تەندروستی دەم و ددانەکانت دەکەیت؟

1-خاوێن کردنەوە و شتنی دەم و ددانت و لەدوای ژەمی بەربانگ و پارشێو گرنگە، چونکە لە ڕەمەزاندا بڕێکی زۆر شیرینی دەخۆیت و هەر بۆیە خاوێن کردنەوەی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕێگا بە گەشەکردنی بەکتریا نەدەیت.

2-کاتێک ڕۆژوو دەشکێنێت واباشە یەکەم خواردنی شیرینیت خورما بێت، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی فلۆریدی تێدایە و ددانەکان بەهێز دەکات، پێچەوانەی هەموو شیرینیەکان کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەم و ددان و گەشەکردنی بەکتریا.

3-ئەنجامدانی غەرغەرە بە دەم و ددان لەکاتی ڕۆژوودا، بۆ ئەوەی وشک نەبێتەوە و بۆنی ناخۆشی لێ نەیەت و بەکتریا تێیدا گەشە نەکات، بەڵام لەدوای ڕۆژووش پێویستە بە ئاو و خوێ یان دارچینی غەرغەرە ئەنجام بدەیت بەتایبەتی دوای پارشێو، چونکە ڕێگە لە گەشەکردنی بەکتریا و هەوکردنی دەم و ددان دەگرێت.

4-لەدوای ڕۆژوو شکاندن پێویستە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە تا پارشێو، چونکە ئاو سەرچاوەیە بۆ پاراستنی تەندروستی دەم و ددانەکانت و نەمانی بۆنی ناخۆش، هاوکات خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان و گازیەکان زیانی بۆ ددانەکانت هەیە.

5- بەکارهێنانی سیواک بۆ خاوێنکردنەوەی ددانەکانت، بەتایبەتی لەکاتی ڕۆژوودا بۆ ئەوەی وشکی دەم و ددانت نەهێڵێت، هاوکات بڕێکی زۆر ماددەی فلۆریدی تێدایە کە بۆ بەهێزبوونی ددانەکانت بەسوودە و ڕێگا لە گەشەی بەکتریا دەگرێت.


6-لەلایەکی دیکەوە زۆر گرنگە واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، چونکە هۆکاری سەرەکی بۆنی ناخۆشی دەمە و پارێشوانیش دەبێت ئەو خواردنانە نەخۆیت کە بۆنی هەیە وەک سیر و پیاز.



AM:11:49:03/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 12372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو