پێنج ڕێنمایی بۆ نەهێشتنی تینوێتی لە ڕەمەزاندا


وێستگە نیوز -

بەهۆی بەرز پلەکانی گەرماوە ڕەمەزانی ساڵی 2017 کەمێک گرانە و ڕەنگە زیاتر لە برسێتی هەستی تیونێتی ماندوومان بکات، بەڵام چۆن لەکاتی ڕۆژوودا وادەکەین کە کەمترین هەستی تینوێتیمان هەبێت یان لایەنی کەم بۆ ماوەیەکی زۆر خۆڕاگر بین.

پێگەی "hayatouki" بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژووگران چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە، تا کەمتر هەست بە تینوێتی بکەن.

بەهارات
لە خواردن و بەکارهێنانی بەهارات دووربکەوەرەوە لەم مانگەدا بەتایبەتیش لە پارشێواندا، چونکە بەهارات ئاوی لەشت هەڵدەمژێت.

خوێ
ئەو خۆراکانە مەخۆ کە رێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە، چونکە بەگشتی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، ئاوی لەشت هەڵدەمژێت و زیاتر تینو دەبیت، لەبری خوێ ئاوی لیمۆ بەکاربهێنە.

 

سەوزەو میوە
بڕێکی زۆر سەوزە و میوە بخۆ، بەتایبەتی لە پارشێودا، چونکە ڕزگاردەکات لەو ژەمە خۆراکیانەی واتلێدەکات هەست بە تینوێتی بکەیت، پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە کە وزە و توانا بە لەشت دەدات.

ئاو
کەسانێک بڕێکی کەم ئاو دەخۆنەوە، ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە، چونکە ڕۆژووگران لەشیان زیاتر پێویستی بە ئاوە، هەر بۆیە باشترین ڕێگا چارەسەر ئەوەیە لەنێوانی ژەمی ئێوارە و پارشێو بڕێکی باش ئاو بخۆیتەوە.

شەکر
خواردنی زۆری شیرینی زیانی هەیە و زیاتر تینوت دەکات، هەر بۆیە لەمانگی ڕەمەزاندا هەوڵبدە بڕێکی کەم و سادە لە شیرینی بخۆیت.

خواردنەوە گازیەکان
دووربکەوەرەوە لە خواردنەوەی گازی، چونکە ئاوی گیانت هەڵدەمژێت و تینوت دەکات لەبری ئەو جۆرە خواردنەوانە، هەوڵبدە ئاوێکی زۆر بخۆرەوە.


AM:11:47:03/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 7244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو