بڕیاری قەدەغەکردنی شۆفێری تاکسی بۆ فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان درێژکرایەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆ لە بڕیارێکدا قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی لە فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلول درێژکردەوە.

لە فەرمانێکدا کە واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە (١٥ی ئایاری ٢٠١٩) دەرچووە، تیایدا هاتووە، "ئاماژە بە ڕێنمای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٩ی تایبەت بە رێکخستنی کاری شوفێری تاکسی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩ پێماندراوە بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی ماددەی شەشەم بڕگە ٢ی رێنمای ئاماژە پێکراوی سەرەوە تا ١ی ئەیلولی ٢٠١٩".

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ دوا وادەی بۆ جێبەجێکردنی بریارەکەی تاوەکو ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دیاریکردبوو.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە ، رۆژی ٣١ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ لە نووسراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ كاری شۆفێری تاكسی لە سەرجەم فەرمانبەران جگە فەرمانبەرانی پلە حەوت و هەشتی شارستانی قەدەغەکرد.

هــ.ب


PM:12:30:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت