بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: لەوەتەی لە دەزگای ئاسایش کار دەکەم گروپی وا مەترسیدارم نەبینیوە


وێستگە نیوز-
بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەێنێت "لەوەتەی لە دەزگای ئاسایش کار دەکەم گروپی مەترسیداری لەو شێوەی ئەمڕۆم نەبینوە.

بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری دەستگیرکردنی تاوانبارە مەترسیدارەکانی سلێمانی ئاشکرا کرد.

لیوا حەسەن نوری بەڕێوبەری ئاسایسی سلێمانی رایگەیاند "لەوەتەی لە دەزگای ئاسایشی سلێمانی کار دەکەم باندی لەو شێوە مەترسیدارەم نەبینوە".

لیوا حەسەن نوری ئاماژەی بەوەدا "ئەم باندە تاوانکارییە سێ کەسن و کوردن و خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین و بەناوی ئاوارەوە هاتونەتە ناو شاری سلێمانییەوە".

حەسە ن نوری باسی لەوە کرد "گروپەکە زۆر مەترسیدارن و لێرە جێگایان کراوەتەوە و ماوەیەکی زۆرە خەریکی تاوانی جۆراوجۆرن و سەرەتاش بە تاوانی دزی کرد و جانتا فرداندن دەستیان پێکردووە".

بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی وتیشی "ئەو باندە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستیان بەوتاوانانە کردوە و بە شەوان گەڕاون بەناوشاردا و و تاوانیان ئەنجامدوە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیانیان فڕاندوە".

بەپێی وتەی بەڕێوبەری ئاساشی سلێمانی "ئەو باندە دو کەسیان کوشتوە کەسیکیان بەناوی "تاریقی بەقاڵ"، کە ماوەیەکەی زۆرە دیار نەماوە. ئەو باندە دوای رفاندنی خۆی و ئۆتۆمبیلەکەی کوشتویانە و تەرمەکەیان لە ناوچەی قولەرەیسی ژێرخاک کردوە".

بەڕێوبەری ئاساسی سلێمانی وتیشی "ئەو باندە کەسیکی دیکەیان بەناوی "مەریوان دارا" کە خاوەنی مارکێتێک بوە کوشتووە".

بەڕێوبەری ئاساسی سلێمانی ئەوەشی وت "ئەم باندە پەیوەندیان بە باندێکی دیکە هەبوە لە خواروی عیراق و سەیارەکانیان داوە بەوان و لەوی فرۆشتویانە".

لیوا حەسەن نوری کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە بەرێوبەرایەتی ئاساشی سلێمانی کار دەکات لە کۆنگرەکەدا وتی "تا ئێستا باندی لەو شێوەیە تاوانکار و خراپ و بەدڕەوشتم نەبینەوە، چونکە ئەم باندە دەسترێژیان کردووەتە سەر ئەو کەسانە کە دزییان لێکردون و هەروەها تاوانی زۆر قێزەونیان ئەنجامداوە".

هـ ـ ب



AM:10:44:07/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 9712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو