تەقینەوەیەکی بەهێز منبجی هەژاند و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

لە منبج تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و چەند میدیایەکیش بڵاویانکردەوە لەناو قوربانیەکاندا سەربازی ئەمریکی هەن.


ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە ناو چێشتخانەیەک لە شەقامی سوندوس لە ناوەندی شاری منج روویداوە و هەشت کوژراو و ١١ برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەهۆی تەقینەوەکەوە ٨ کەس کوژراون کە یەکێکیان سەربازی  هێزەکانی هاوپەیمانانە و ئەوانی تر هاوڵاتی مەدەنین".

 چەند میدیایەکی سوری و ڕوسی بڵاویانکردووەتەوە لە تەقینەوەکەدا چوار سەربازی ئەریکی برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

ئەو میدیایانە ئەوەشیان خستوەتەڕوو لەکاتی تەقینەوەکەدا چەند بەرپرسێکی باڵای هەسەدە و شاندێکی میوانیان لە چێشتخانەکەدا بوون.



PM:02:53:16/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت