پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز-

هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە هەرسێ پردی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پۆستەکانی بەغدا و دۆخی کەرکوک تاوتوێ بکەن.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە ویستگە نیوزی راگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی یەکێتیەوە دەکرێت کە ئامادەیکردووە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وردەکاری دابەشکردنی پۆستەکان باس دەکرێت و ئەگەر پێویستی کرد لیژنەی لاوەکی بۆ یەکلاییکردنەوەیان پێکدەهێنرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وێستگە نیوز کەوتوون یەکێتی دەیەوێت ئەمڕۆ پرسی وەرگرتنی وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵ یەکلایی بکاتەوە و بە ڕوونیش بۆچوون خۆی لەبارەی کەرکوکەوە بە پارتی بڵێت و پاشان باسی ئەو پۆستانە بکات کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە بەرکەوتەی خۆی دەزانێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاربوو هەفتەی پێشوو هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەککێتی کۆببنەوە و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت.

دواتر ڕاگەیەنرا کۆبوونەوەکە دواخراوە و هۆکارەکەشی بە ناڕوونی مایەوە و هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتی ئاماژەیان بەوەکرد تا دەستگیرکراوەکانی یەکێتی کە ئاسایشتی هەولێر دەستگیریکردوون ئازادنەکرێن لەگەڵ پارتی کۆنابنەوە.


PM:12:57:14/01/2019








ئه‌م بابه‌ته 1576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو