سوپای سوریا چووه ناو منبجه‌وه و ئاڵای وڵاتەکەی هەڵکرد
دوو سەربازی سوپای سوریا کە ئاڵای وڵاتەکەیان بەرزکردوەتەوە
وێستگه نیوز ـ
دوای کشانەوەی یەپەگە لە شارەکە، سوپای سوریا چووه ناو شارۆچكه‌ی منبج و له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه و چەند جێگەیەکی دیکە ئاڵای وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵكرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری وتەبیژی سوپای سوریا بڵاویكرده‌وه كه سوپای ئه‌و وڵاته چووەتە ناو شاری مەنبج و ئاڵای سوریا لە شوێنە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەرزکراوەتەوە.
ئەم هەنگاوەی سوپای سوریا لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هه‌ینی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای لە سوپای سوریا کردبوو، بگەڕێتەوە ناو مەنبج.
لایخۆیانەوە سوپای سوریا رایگەیاند، ئەوان لەسەر داوای هێزە کوردییەکان هاتوونەتەوە شارەکە و سوورن لەسەر پاراستنی تەواوی خاکی سوریا.
هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ده‌سه رایگه‌یاند: "ئێمه‌و سوریا ئه‌ندامی یه‌ك خێزانین".
راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوریا له ناوچه‌كانی رۆژئاوای فوراتیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، سوپای تورکیا نیازی هەبوو هێرشبکاتە سەر مەنبج و رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی سوریا بە فەرمی گەڕایەوە مەنبج.
هــ. ر
PM:12:29:28/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت