کتێبەکەی بەهادین نوری بڵاوکرایەوە


وێستگە نیوز-

دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە هەوڵی سانسۆرکردنی درا دواجار ئەمڕۆ کتێبە نوێنەکەی بەهادین نوری بڵاوکرایەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسەر و مێژوونوس بەهادین نوری ڕایگەیاندووە "ئێستە دەتوانن خوێنەری کتێبە نوێکەم بن و لە کتێبخانەکان دەست دکەوێت".

کتێبە نوێکەی بەهادین نوری بە ناونیشانی "پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق"ە و باس لە مێژووی سیاسی کورد دەکات لە باشوری کوردستان لە ساڵەکانی 1940 تا ئێستا.

ئەو کتێبە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە هەوڵدرا سانسۆر بکرێت و لەژێر فشاردا ژمارەی سپاردنی پێدرا.


PM:01:49:24/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 5048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو