فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگاری به‌سره ده‌ركرا
ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره
وێستگه نیوزـ
میدیا عیراقییه‌كان وێنەیەک فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری به‌سره‌یان بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر سكاڵای فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی پارێزگاكه بۆی ده‌ركراوه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باِڵای داد ده‌ریكردوه، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره به مادده‌ی 433ی یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباركراوه كه تایبه‌ته به ناوزڕاندان.
دادگاكه له‌سه‌ر سكاڵای جاسم سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پێشووی ئەو پارێزگایە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ پارێزگاری به‌سره ده‌ركردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 8ی ئه‌یلولدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و فه‌رمانده‌ی پێشوی پۆلیسی به‌سره سكاڵایه‌كیان به تۆمه‌تی ناوزڕاندن له‌دژی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره بۆ دادگا به‌رزكردبوه‌وه.
PM:07:53:13/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2493
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت