ژمارەی دانیشتووانی شار، قەزا و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندرا


وێستگە نیوز -

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە 7 ملیۆن و 283 هەزار كەس زیاترە، كە زۆرترین رێژەی دانیشتووان لە ناوەندی قەزای هەولێرە و كەمترین ژمارەش لە قەزای ماوەتی سەر بە  پارێزگای سلێمانییە.

ئەمڕۆ دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان ژمارەی دانیشتوانی سـەرجەم پارێزگا و قەزاكانی هەرێمی كوردستانی بەپێی مەزەندەی ساڵـی 2018 بڵاوكردەوە، كە كۆی گشتی 7,283,750 كەسە و كۆی ژمارەی دانیشتونی دەرەوەی هەرێمیش 623,519 كەسە.

راشیگەیاند كە بەرزترین ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان دەكەوێتە قەزای هەولێر و نزمترین ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان دەكەوێتە قەزای ماوەت و رێژەی گەشەی ژمارەی دانیشتوانی كوردستانیش = 2.8%.

 ئەمەی خوارەوەش ئامارەكەیە:

ژمارەی دانیشتوانی سـەرجەم پارێزگا و قەزاكانی هەرێمی كوردستان بەپێی مەزەندەی ساڵـی 2018.
• پـارێـزگـای هـەولێر
هەولێر 1.010.750
دەشتی هەولێر 236.382
ڕەواندز 52.808
مێرگەسۆر56.682
كـۆیـە 119.526
شـەقلاوە 159.934
چـۆمان33.402
سـۆران 198.779
خەبـات 117.850
• كۆی پـارێـزگای هەولێر 1,986,113
• پـارێـزگای سلێمانی
سلێمانی 898.242
چـەمچەماڵ 173.622
پێنجویـن 47.057
چـوارتـا 21.673
ڕانیــە 241.261
قـەرەداغ 11.105
كـفری 56.192
قەڵادزێ 133.426
كـەلار 204.214
دۆكان 73.700
دەربەندیخان51.500
شارەزوور 71.785
سـەیدسادق89.425
مـاوەت 9.630
• كۆی پـارێـزگای سلێمانی 2,082,832
• پارێزگای دهـۆك
دهۆك 411.727
زاخـۆ 303.015
ئاكــرێ194.110
ئـامێدی127.081
سـێمــێـل 205.642
بـەردەرەش155.940
• كۆی پـارێـزگای دهۆك 1,397,515
• پارێزگای كەركوك
كەركوك 985.692
دوبز 136.901
داقـوق 71.188
• كۆی پـارێـزگای كەركوك 1,193,781
• پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 111.355
• قـەزا دابـڕێنراوەكانی دەرەوەی هەرێـم
شێخان 162.500
شنگال 93.820
مەخمور 222.776
خانەقین 15.140
دووزخوماتوو 129.283


PM:02:01:27/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 92028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت