دوای گه‌یشتنیان بۆ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ وەفدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات.
کۆبونەوەکەی نێوان گۆڕان و پارتی بەبێ دەرکردنی هیچ بەیاننامە و راگەیاندراو یان لێدوانێکی رۆژنامەوانی سەربارەت بە گفتوگۆگانی نێوانیان کۆتایی هات و ناوڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکرا.
وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ وەفدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی پارتی بریتی بوون له فازڵ میرانی، ئازاد به‌رواری، مه‌حمـوود محه‌مه‌د، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، عیزه‌ددین به‌رواری، ریبوار یه‌ڵدا.
پێشتریش مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موناقه‌شه‌ی دانانی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه و دواتریش ناوه‌رۆكی ئه‌جێنداكه دیاری ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شزانراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەفدی بزووه‌تنه‌وه‌ی گۆڕان داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خه‌نه‌ڕوو كه خۆی له لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دواخستنی ریفراندۆم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بینێته‌وه.
PM:04:09:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3228
جار خوێنراوه‌ته‌وه