كاروان چێوار: من هه‌ر كارمه‌ندی ئێن ئاڕتیم
وێستگه نیوز-
كاروان چێوار پێشكه‌شكاری پێشووی به‌رنامه‌ی سه‌كۆ له‌كه‌ناڵێ ئاسمانی ئێن ئاڕتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانی ئاواره‌یی له‌ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام خۆی هه‌ر به‌كارمه‌ندی ئێن ئاڕتی ده‌زانێت و سوپاسی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌كات كه‌زۆر جار هاریكاری كردووه.
كاروان چێوار ، پێشكه‌شكاری پێشووی به‌رنامه‌ی سه‌كۆ، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز هۆكاری دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌و دواهه‌مین جاریش هێرشی جه‌سته‌یی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانی تر له‌بوێری نه‌ترسن باسی نه‌كردووه.
وێستگه نیوز، په‌یوه‌ندی كرد به پۆلیسی شاری سلێمانییه‌وه هیچ دۆسییه‌كی هێرشكردن بۆ سه‌ر كاروان چێوار پێشكه‌شكاری ئێن ئاڕتی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هه‌مانشێوه‌ش سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی له‌لایه‌ن كاروان چێواره‌وه پێنه‌گه‌یشتووه. له‌وباره‌یه‌وه كاروان چێوار وتی"جا كێ گوێی پێئه‌دا به بۆچونی من بێ ده‌نگی گه‌وره‌ترین هاواره".
كاروان چێوار چه‌ند وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی وێستگه نیوز .. هاوكاتیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌ناوه‌ڕاستی سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه لێیانداوه‌و چه‌ندین جاریش له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌رو هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كه‌م بوو كه‌تایبه‌ت بوو له بواری نه‌وت.
پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كه‌ی ئێن ئاڕتی ده‌ڵێت: شوختیان كرده ده‌مووچاوم
وێستگه لێی پرسی، بۆچی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر دواهه‌مین هێرش كه كراوه‌ته سه‌رت بێ ده‌نگ بووه، ناوبراو ئه‌ڵێت خۆمیش بێ ده‌نگ بووم"وام به‌باش زانی".
كاروان چێوار ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ لێشاوی كۆچ ڕه‌وی كوردان بۆ ئه‌ورپا چووه ئه‌ڵمانیاو پاشان له‌ساڵی 2016 گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی كرده‌وه به‌كاری پێشكه‌شكاری و هه‌مان به‌رنامه‌ی سه‌كۆی پێشكه‌شكرده‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو دوای ساڵێك له‌كاركردنه‌وه گه‌ڕایه‌وه له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا.
كاروان چێوار له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێستگه نیوز، وتی"دواهه‌مینجار له‌ژێر فشاری ماڵه‌وه‌مان به‌تایبه‌ت دایكم كوردستان‌مان به‌جێهێشت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاورێیه‌كم ئامۆژگاری كردم كه به بێ ده‌نگی كوردستان به‌جێبهێڵم".
كاروان چێوار وتیشی"هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌سه‌رم ئه‌هات، بێ ده‌نگ ده‌بووم، هه‌ر ده‌مووت هه‌ره‌شه‌ی ترساندانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دواهه‌مینجار زانیم گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئازاری جه‌سته‌یی بدرێم".
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی هاتیته‌وه بۆ كوردستان ئه‌ی بۆچی رۆشتیته‌وه؟ ناوبراو وتی"له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆشتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانم بێ باوك نه‌بن، چونكه هه‌ڕه‌شه‌م له‌سه‌ر بوو".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌ئه‌ڵمانیا ئێستا ئاسوده‌یه، ناوبراوی وتی"كاتێك كه سه‌یری منداڵه‌كانم ده‌كه‌م، ئه‌زانم بێ باوك نابن، ئاسوده ده‌بم".
كاروان چێوار ده‌ڵێت: كاری ڕاگه‌یاندن له‌كوردستاندا مه‌ترسیداره، له‌پڕ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بیت به‌هه‌واڵ و پاشان بیر ده‌چیته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی"كوشتنی كاوه گه‌رمیانی، برینداركردنی شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی". ته‌نها وه‌كو هه‌واڵ تێپه‌ڕین "كوان ئاشكراكردنی بكه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان".
ناوبراو ده‌پرسێت؟ كوا دادگاییه‌كی عادیلانه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كوژران وه‌ك سۆران و سه‌رده‌شت.
کاروان عوسمان محەمەد ( چێوار ) ۱۹۷٦ سلێمانی له‌دایكبووه، دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆیه،لە ساڵی ۲۰۱۰ وه ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی سەکۆ بوو له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی.
له‌ژیانی شانۆیدا چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌بواره‌كانی نواندن و ده‌رهێنان به‌ده‌ستهێناوه.
لە دوای تەووابونی پەیمانگا خاوەنی ۱۳ کاری شانۆییه، چ وه‌ك ئه‌كته‌ر و چ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له‌وانه ( هاملێت ، ئۆدیبی پاشا ، زەوی یاساغ . ئەودەمەی دنیا بێتامە حەیرانێک ، چاو ئەکەیتەوە لمە جەستە سەحرایە ڕۆح ، دەستێ جلیتر ڕەش ڕەش ، وەرە بەهەشت ببینە ، چی لەبارەی ، بەو هێمنیەی ئەو بدوێ ، جەنگێک لە پێناو مانگدا ، دەرگا داخراوەکان ، وادەی ئەجەلمە یاران" .
PM:05:48:17/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 257624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت