بەڤيدیۆ: رەشمارێكی زەبەلاح لە مەتبەخەكەیدا دەدۆزێتەوە و ببینە چی دەكات


وێستگە نیوز-

ڤیدیۆیەكی تۆقێنەر، ساتی دۆزینەوەی رەشمارێكی زەبەلاح لەلایەن پیاوێكەوە دەردەخات كە لە سوچێكی مەتبەخی ماڵەكەیدا بووە، پیاوەكە بەهێواشی لە مارەكە دەچێتە پێشەوە و دەیەوێت بیگرێت.

كەس چاوەڕوانی كاردانەوەیەكی وەهای ئەو پیاوە ناكات لەكاتی دۆزینەوەی ئەو مارە ترسناكە لە مەتبەخی ماڵەكەيدا، چونكە بەبێ‌ ترس بەهێواشی لێی نزیك دەبێتەوە و دەیەوێت دەست لە مارەكە بدات كە خۆی گرمۆڵە كردبوو.

دوای ئەوەی دەست درێژ دەكات، لەناكاو مارەكە جوڵە دەكات و پیاوەكەش لە ترسان هەڵدێت، چونكە مارەكە هەوڵی دابوو گاز لە دەستی بگرێت و پێوەی بدات.

ڤیدیۆكە لەو ساتەدا تەواو دەبێت كە پیاوەكە تەماشای دەكات و مارەكەش دەنگێكی تۆقێنەر دەردەكات.

شوێنی وێنەگرتنی ڤیدیۆكە و شێوازی چونی ئەو مارە زەبەلاحە بۆ نێو ماڵەكە نەزانراوە، بەڵام رۆژنامەی میرۆری بەریتانی لە  پێگەی 24وە وەریگرتووە.



PM:12:42:30/09/2016


ئه‌م بابه‌ته 15244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو