شوان عەتوف كۆتای رۆژی نمایشی شانۆگەریەكەی ئاشكراكرد

‌‌شوان عەتوف، شانۆ کار و دەرهینەر

وێستگە- هێڤی خالید 
هونەرمەند شوان عەتوف كۆتا رۆژی نمایشی شانۆگەرییەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، لە 5ی ئەم مانگەدا كۆتا رۆژی نمایشی شانۆگەری تەپڵ و بەرد دەبێت، ئاشكراشیكرد، دوای ماوەیەكی دیكە دەست دەكەمەوە بە نمایش. 

هونەرمەند شوان عەتوف بە وێستگەی راگەیاند: ماوەی 18 رۆژە نمایشی شانۆگەری تەپڵ و بەرد دەكەین و لە بەرواری 5ی ئەم مانگەدا كۆتایی بە شانۆگەریەكە دەهێنین بەوەش دەبێت 21 رۆژ لە نمایشی ئەم شانۆگەرییە. 

هۆكاری كۆتایی هێنانی شانۆگەریەكەی بۆ وێستگە ئاشكراكرد و وتی، بەهۆی بەشداری كردنم لە فیستڤاڵێكی سینەمایی كە دەربارەی جینۆسایدە و لە وڵاتی پۆڵندا ئەنجام دەدرێت دەبێت گەشتبكەم. 

عەتوف ئەوەشی خستەڕوو كە، لەدوای گەڕانەوەم لە گەشتەكەم ماوەیەك پشودەدەم و دواتر دەست دەكەمەوە بە نمایشی شانۆگەری تەپڵ و بەرد لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم. 
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا نزیكەی حەوت هەزار كەس بینەری شانۆگەرییەكەمان بووە. 

فرۆشتنی بلیتی شانۆگەریەكە لەبەردەم هۆڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد دەفرۆشرێت، عەتوف دەڵێت " بلیت بۆ ( پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانان و كەسوكاری شەهیدان ) بێ بەرامبەرە".   

شانۆگەری تەپڵ و بەرد یادەوەری‌ بەند بێژێكی‌ كورد دەگێڕێتەوە كە لە رۆژگاری‌ شەڕی‌ ناوخۆ بەرەو وڵاتانی‌ ئەوروپا كۆچ دەكات و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ  نیشتمان وەك مرۆڤێكی‌ بێ‌ شوناس.  

شانۆگەرییەكە هەر یەك لە وێب سایتی‌ وێستگە و ماڵی‌ چالاك و ئەپ تاون جاز، كۆوپ تۆرن بەرانان، كۆمەڵەی‌ هونەرە جوانەكانی‌ كوردستان، سپۆنسەری‌ دەكات.










PM:07:11:02/05/2016


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو