ناتانیاهۆ فه‌رمانی كرد ده‌یان ئامانج له لوبنان بۆردوومان بكرێن
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل فه‌رمانی كرد ده‌یان ئامانج له لوبنان بۆردوومان بكرێن، سوپای ئه‌و وڵاته هێرشه‌كانی بۆسه‌ر لوبنان ده‌ستپێكرده‌وه و جارێكی تر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل فه‌رمانی به سوپای ئوڵاته‌كه‌ی كرد، كه "ده‌یان ئامانجی تیرۆریستی" له لوبنان بۆردوومان بكه‌ن.
دوای فه‌رمانه‌كه‌ش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چوونه ئاسمانی لوبنان و هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه جیهانییه‌كان، هێرشه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له به‌رزاییه‌كانی "ئیقلیم ئه‌لتوفاح" و به‌رزاییه‌كانی "جه‌به‌ل ئه‌لڕه‌یحان"یان كردۆته ئامانج، هاوكات له شارۆچكه‌ی "تولین" ماڵێكیان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پێكراون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ له لوبنانه‌وه پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا. رێگری له‌سیانیان كرا و دووانه‌كه‌ی تر له خاكی لوبنان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له لوبنانه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت و پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری حزبوڵای لوبنانه.
PM:01:58:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت