"به‌های لیره‌ی توركی به‌ره‌و نزمترین ئاستی هه‌فتانه‌ی خۆی له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌چێت"
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی بلومبێرگ له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سیاسه‌تمه‌داری دیاری ئۆپۆزسیۆن كه وه‌به‌رهێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه، به‌های لیره‌ی توركی به‌ره‌و گه‌وره‌ترین دابه‌زینی هه‌فتانه‌ی خۆی له ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵدا ده‌ڕوات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌های لیره‌ی توركی له‌كاتژمێر 09:05 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا به‌ڕێژه‌ی 0.5% دابه‌زی و گه‌یشته 38 لیره بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌مه‌ش زیانه‌كانی له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بۆ 3.7% به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاسته له مانگی حوزه‌یرانی 2023ه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵیان ده‌ستگیركرد، به‌های لیره‌ی توركی ده‌ستی به نزمبوونه‌وه كرد.
ئه‌م هه‌نگاوه وایكرد بانكه‌كانی توركیا 9 ملیار دۆلار بفرۆشن، هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی توركیاش بۆ پاراستنی دراوه‌كه‌ی، له‌ناكاو رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رزكرده‌وه.
كلیمێنس گراف و پاساك ئێدیزگیل، ئابووریناسانی گروپی گۆڵدمان ساكس، ڕایانگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دراوی توركیا به‌ئامانجی ڕێگریكردنه له نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های لیره.
بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی توركیا بووه هۆی سه‌قامگیرییه‌كی ڕێژه‌یی له بازاڕی لیره‌ی ده‌ره‌كی، چونكه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی قه‌رزكردن به دراوی توركی له بازاڕی ده‌ره‌وه بۆ 54% دابه‌زی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌یشتبووه 175%.
هه‌روه‌ها پێنوێنی بۆرسه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌سته‌نبوڵ دوێنێ پێنجشه‌ممه به دابه‌زینی 0.5% داخرا، ئه‌مه‌ش ڕۆژێك دوای تۆماركردنی زیانه‌كانی دێت كه گه‌یشته 8.7% و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاری له به‌های بازاڕی پشكه‌كانی توركیا سڕایه‌وه.
PM:03:45:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت