وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: مانگی داهاتوو هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە.
وێستگەنیوز_
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کورستان رایگەیاند، بەربەستەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لابراون و مانگی داهاتوو هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 2ـی 2025 کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەمواری یاسای بودجە دوێنێ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، 23 مانگە هەر مانگەو کەمتر لە ملیارێک دۆلار زیان بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە، عێراقیش گەیشتە ئەو بڕوایەی زیانی گەورەی لە خۆی و هەرێمی کوردستانیش داوە، بۆیە هەموارکردنی بودجە پەسەند کرا."
ناوبراو باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان سبەی دەستدەکەن بە کۆبوونەوەکانیان.
PM:12:03:17/02/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت