هه‌سه‌ده: هەر کۆنگرەیەک تیایدا بەشدارنەبین، پابەندی بڕیارەکانی نابین
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتمانی له سوریا رایگه‌یاند كه هیچ گرووپێكی سه‌ربازی به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیه ناكات كه تا ئێستا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، هه‌روه‌ها پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هودا ئاتاسی كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) یان هه‌ر كوتله‌یه‌كی سه‌ربازی تر بانگهێشت ناكرێت، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌ڵامی دایه‌وه.
ساڵح موسلیم، سه‌ركرده‌ی كورد و ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی یه‌كێتی دیموكرات، كه یه‌كێكه له دیارترین دامه‌زرێنه‌رانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، پێیوایه كه "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه پێكهێنراوه نوێنه‌رایه‌تی یه‌ك ره‌نگ ده‌كات و ته‌نها بۆ دڵخۆشكردنی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی ئاماده كراوه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا ناكات”.
ساڵح موسلیم له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌لعه‌ره‌بیه.نێت/ئه‌لحه‌ده‌س.نێت، وتی: "هه‌سه‌ده چه‌ندین ئۆرگانی سیاسی هه‌یه، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات و دامه‌زراوه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریان و ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌یان نه‌كرێت، به بڕیاره‌كانی كۆنگرەوه پابه‌ند نابن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ندێك كه‌س به‌بێ راسپاردنی، ئیداره‌ی خۆسه‌ر ناچاری ناكات پابه‌ند بێت به‌و بڕیارانه‌ی كۆنگرەکە ده‌ری ده‌كات".
"دوباره‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه"
له به‌رامبه‌ردا، فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سه‌باره‌ت به پابه‌ندنه‌بوونی هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی خۆسه‌ر به بڕیاره‌كانی هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك كه تیایدا به‌شدار نه‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركرده كورده هاوڕا بوو.
فه‌رهاد شامی به ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه.نێتی وت كه "هه‌ر كۆنگره‌یه‌كی سوریا كه هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) یان ئیداره‌ی خۆسه‌ر دووربخاته‌وه، نیشتیمانی و یه‌كگرتوو نابێت و مه‌به‌ست لێی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووی دوورخستنه‌وه‌یه كه بووه هۆی له‌ناوچوونی سوریا و پارچه‌پارچه‌بوونی كۆمه‌ڵگاكه‌ی".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی گفتوگۆی نیشتمانی به‌پێی فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا و به بڕیاری ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ر پێكهێنرا، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كه 7 كه‌سن و پێكدێن له "حه‌سه‌ن ئه‌لده‌غیم، ماهر عه‌لووش، محه‌مه‌د موسته‌ت، مسته‌فا ئه‌لموسا، یوسف ئه‌لحه‌جر، هیند قبوات و هودا ئاتاسی"، ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا.
لیژنه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه به‌شداریی كه‌سایه‌تییه سورییه‌كان له گفتوگۆكه‌دا تاكه‌كه‌سی ده‌بێت نه‌ك به‌كۆمه‌ڵ، واته هیچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی به‌شداری ناكه‌ن، به‌ڵكو كه‌سه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی بانگهێشت ده‌كرێن.
AM:10:39:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت